ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شه‌پۆڵێكی باران و سه‌رما روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ شەپۆلێکی گەرما ڕوودەکاتە هەرێمى کوردستان و سەرەتای هەفتەی داهاتووش شەپۆلێکى باران بارینى بەلێزمە ڕوو لە هەرێم دەکات.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، سبەینێ بارستە هەوایەکی گەرم و وشک لە باکووری ئەفەریقاوە بڵاودەبێتەوە و هەڵدەکشێ بە رووی ناوچەکانی سعودییە و عێراق و هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرماش بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، رۆژی چوارشەممەش کاریگەری ئەو بارستە هەوایە زیاتر دەبێت و پلەی گەرمی لە سەنتەری پارێزگاکانی هەرێم بۆ زیاتر لە ٢٠ پلە و تاوەکو نزیکەی ٢٥ پلە بەرز دەبنەوە، لە ناوچەکانی گەرمیانیش بۆ زیاتر لە ٢٥ پلە بەرزدەبنەوە.
ئاماژەى بەوەکردووە، کاریگەری ئەم گەرما بەهارییە تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو رۆژی شەممە، بەردەوامی دەبێت کە بە درێژایی ئەو ماوەیە ئاسمانی هەرێم زۆرینەی کاتەکان خۆرەتاو دەبێت و هەندێک کاتیش هەوری بێبارانی تەنک و بەرز دەبینرێت، خێرایی با ش لەسەرخۆ دەبێت.
هەروەها ناوبراو پێشبینیدەکات، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارستە هەوایەکی زۆر شێدار لە دەریای سوورەوە پەرەبسێنێت بۆ سەر ناوچەکانى هەرێم و تا ٢٠ى مانگ بەردەوامی دەبێت و خۆی لە بارانی بەلێزمە و تاوە باران تەرزە و بارانی بە خوڕ و چالاکبوونی هەورە بروسکەی توند دەبینێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

كامالا هاریس به‌ فه‌رمی بووه‌ كاندیدی دیموكراته‌كان

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

هه‌ڵمه‌تی داخستنی پاڵاوگه‌ نایاسییه‌كان ده‌ستی پێكرد

سەڵاح