ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلای دەکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە سه‌رجه‌م كوتله‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق پرۆسه‌ی یه‌كلا كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بخرێته‌ كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه‌، به‌پێی یاسای ئەنجوومەنی نوێنه‌ران، سەرۆكایەتیی ئه‌نجوومه‌ن له ‌سه‌رۆك و دوو جێگر پێك دێت، ئێستا كە سه‌رۆك نه‌ماوه‌، جێگره‌كان دانیشتنه‌كان بەڕێوە دەبەن.

خدر مه‌نتك، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: له ‌دوای ئه‌و بۆشاییه‌ی له ‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان دروست بوو، به ‌ده‌رچونی بڕیاری دادگا له‌سه‌ر سه‌رۆكی پیشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و له ‌دژی محه‌مه‌د حه‌لبوسی‌، دوای ماوه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، دواجار ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و پۆسته‌ كرایه‌وه‌ كه‌ سێ كه‌س خۆیان پاڵاوت بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بەڵام هیچ یه‌كێكیان له ‌خولی یه‌كه‌می دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌نگی پێویستیان نه‌هینا بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ بتوانن ببنه‌ سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، دواتر بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گرفتی تێكه‌وت، چونكه‌ هه‌ندێك لایه‌ن به ‌تایبه‌ت له‌ناو چوارچێوەی هەماهەنگی نه‌یانده‌ویست شێخ شه‌علان كه‌ به‌ربژێری نزیك له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی بوو، ببێت به ‌سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆیه‌ هه‌ندێك پرسی لابه‌لا هێنرایه‌ ئاراوه‌ تاوەكوو پرۆسه‌كه‌ بەڕێوە نەچێت، وه‌ك بابه‌تی هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چونكه‌ ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه‌ بەڕێوە بچوایه‌، شێخ شه‌علان ده‌بوه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، چونكە لە خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن 152 ده‌نگی هێنا بوو، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام بوایە ده‌رده‌چوو.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: لایه‌نه‌كانی چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێخ شه‌علان بە ‌به‌ربژێری محه‌مه‌د حه‌لبووسی ده‌زانن، بۆیه‌ نایانه‌وێت ده‌ربچێت، دواجار ئه‌م پرۆسه‌یە برایه‌ دادگا و تانه‌یان لێ دا، بڕیاری دادگاش ئەوە بوو كە پرۆسه‌كه‌ بێ گرفت بووه‌ و ده‌كرێت به‌رده‌وام بێت، ئیستاش به‌نیازن سه‌رجه‌م كوتله‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پرۆسه‌ی یه‌كلا كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بخرێته‌ كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه‌، به‌پێی یاسای ئەنجوومەنی نوێنه‌ران، سەرۆكایەتیی ئه‌نجوومه‌ن له ‌سه‌رۆك و دوو جێگر پێك دێت، ئێستا كە سه‌رۆك نه‌ماوه‌، جێگره‌كان دانیشتنه‌كان بەڕێوە دەبەن، راسته‌ هه‌ندێك له ‌دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كان بەڕێوە دەچن، به‌ڵام ئه‌و دانیشتنانه‌ن كه‌ پرسی گرنگ و هه‌ستیاری تێدا یه‌كلا ناكرێته‌وه‌، چونكه‌ به ‌هه‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ده‌توانرێت كه‌موكورتییه‌كان نه‌مێنێت و بڕیاری دروست بدرێت و جۆرێك له‌ هاوسه‌نگی دروست بكرێت، چونكه‌ پشكی پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌كانیش ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه‌، ره‌نگه‌ به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ سوننه‌كان زۆر جار به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كان نه‌كه‌ن، بۆیه‌ جۆرێك له‌ بۆشایی هه‌یه‌.“

هەروەها خدر مه‌نتك، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستوروو، کە گرنگه‌ سوننه‌كان خۆیان بەربژێرێك دیاری بكه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، تاوەكوو لە نێو خۆیاندا له‌سه‌ر كه‌سێك ڕێك بكەون، چونكه‌ ئه‌و پۆسته‌ هی سوننه‌كانه‌ و ده‌بێت بۆ ئه‌وان یه‌كلا بكرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به ‌یه‌كگرتوویی پێ له‌سه‌ر كاندیدێك دابگرن، ئه‌وه‌ به ‌ئاسانی تێده‌په‌ڕێت. ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو و لە دانیشتنەكانی داهاتوودا ئه‌و پۆسته‌ یه‌كلا بكرێته‌وه‌.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سیستەمی ڕەوانەكردنی نیشتمانی بۆ پشتیوانیی هاووڵاتییانی گەڕاوە لە شاری سلێمانی كەوتە كار

یاسین

دوو قوتابخانەی نوێی ۱۲ پۆلی لە دەڤەری بەردەڕەش کرایەوە

یاسین

پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان: لابردنی کورسی کۆتاکان بڕیارێکی ستەمکارانەیە

یاسین