ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە و ھێشتا سەرۆکی پەرلەمان دیاری نەکراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانی داھاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاری کردنی بەربژێری پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و ئەو بابەتە یەکلا بکرێتەوە، ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە و ھێشتا سەرۆکی پەرلەمان دیاری نەکراوە.

سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانی داھاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاری کردنی بەربژێری پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و ئەو بابەتە یەکلا بکرێتەوە، چونکە ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە و ھێشتا سەرۆکی پەرلەمان دیاری نەکراوە، عەرەبی سوننە بوونەتە چەند بەرەیەک و نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دیاریکردنی بەربژێرێک.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ، پێم وایە ئەگەر لە ڕابردووش گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئەنجام بدرایە ئەوە یەکلا دەبوویەوە، بەلام بەشێک لە سوننە داوای ھەمواری ھەندێ بڕگە و ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن، ئەگەر ئەوەش ڕووبدات ھیچ بەربژێرێکی دیکە وەرناگیرێت بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

هەروەها سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە نەبوونی سەرۆکی پەرلەمان کاریگەری لەسەر ئەدای پەرلەمان ھەیە و ھەموومان ھەست بەو بۆشاییە دەکەین، بێگومان ئەگەر پەرلەمانی عێراق سەرۆکی خۆی ھەبوایە باشتر دەبوو لە ئێستا، واتە بۆشایی سەرۆکی پەرلەمان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کارەکانی پەرلەمان ھەیە و پێکھاتەیەکی سەرەکی عێراقیش کە عەرەبی سوننەیە بێبەش کراوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

دهۆک… تەرمی یەكێك لە و نبووانی لافاوەكە دۆزرایەوە

دڵشاد

سبه‌ی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام ده‌درێت

سەڵاح