ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەڵەبجە زامێكی قوول و لە بیڕ نەکراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دكەین كە دەنگدان لەسەر پارێزگا بوونی هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی كاری خۆی.

نەهلە ئەفەندی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ ٣٦ سی وشەش ساڵ تێدەبەرێت بەسەر كیمیابارانی هەڵەبجە شەهید كە رژێمی بەعسی فاشیست ئەم شارە كوردستانیە بە مووشەكی كیمیا كوژی وێرانكرد، كە بووە پەڵەیەكی رەش بە رامبەر بە مرۆڤایەتی کە تێیدا ٥ هەزار کەس لە مندال و گەنج و پیر شەهید بوون، سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ روحی پاكی شەهێدان.

هەروەها نەهلە ئەفەندی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دكەین كە دەنگدان لەسەر پارێزگا بوونی هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی كاری خۆی، هەروەها داوا لە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراقی فیدڕال دەكەین قەرەبووی هاونیشتیمانیانی هەڵەبجە بەزووترین كات بكاتەوە وەك رێزلێنانێك بۆ ئەو هەموو قوربانیانەی داویانە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ده‌كات

دڵشاد

سیده‌كان.. به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ پیاوێك شه‌هید بوو

دڵشاد

هۆشیار زێباری: كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، نایاساییە و سەر ناگرێت

سەڵاح