ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێشەوا هەورامانی: سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەڵێنەکەی خۆی بەرامبەر بە هەڵەبجەییەکان بردە سەر

 

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی روونە بیرمان دەخاتەوە هێشتا ئەو عەقڵییەتە لە عێراق ماوە بۆ ئەوەی دووبارە جینۆسایدکردنی گەلی کورد دووبارە بکەنەوە.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڵێنەکەی خۆی بەرامبەر بە هەڵەبجەییەکان بردە سەر بە دەستی پڕ سەردانی پاریزگاکەی کرد و کۆمەڵێک پڕۆژەی جێبەجێ کرد و کۆمەڵێک بەڵێنی بەخەڵکی ئەو شارەدا.

هەورامانی، ئاماژەی بەوەدا، کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگی دیکە لەو پارێزگایە لە قۆناغی جێبەجێکردندان، کە چەندەها هەلی کار بۆ دانیشتووانەکەی دەڕەخسێنێت، هەروەها حکومەت هەموو کار ئاسانییەک بۆ وەبەرهێنەران دەکات کە بیانەوێت وەبەرهێنان لەو شارەدا بکەن.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتیشی: هێشتا لەنێو عێراقدا هەندێک عەقڵییەتی شۆڤێنی هەیە ئەگەر هەمان ئەو هێزەی رابردووی هەبێت لەبری مووچەبڕین کیمیابارن دووبارە دەکەنەوە، هەموو حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق چاویان لەوەبوو کە چۆن کورد لە قاڵپ بدەن.

لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەورامانی گوتی: “ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەک هەڵوێستێک بە کۆی دەنگ بڕیایرداوە کە چیدیکە قبوڵناکات مووچەی فەرمانبەرنی هەرێمی کوردستان بە ناتەواوی بنێردرێت، مووچەی شەهیدانی کیمیابارنی بڕدراوە، بەڕاستی نازانم ئەمە چ عەقڵیەتێکە کە بیەێت مووچەی شەهیدان ببڕێت”.

هەوارمانی گوتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەر رێگەیەک بێت هەوڵدەدات بەو نزیکانە مووچەی مووچەرخۆرانی هەرێم دابەش بکات.

ئەمڕۆ شەممە (16ـی ئاداری 2024) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ په‌یامی 36 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی خه‌ڵكی بێتاوانی هه‌ڵه‌بجه‌، رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی ئەم تاوانە و تاوانەکانی دیکەی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و سڕینەوەی ناسنامەکەی بوو، کە پێویستە هەمیشە ئەم تاوانانەمان لە یاد بێت و هاندەرمان بێت بۆ داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌، جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە، لە دوای رووخانی رژێمی پێشوو، حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، تائێستا ئامادەنین بە شێوەیەکی شایستە قەرەبووی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی دیکە بکەنەوە، کە ئەوە مافێکی رەوا و دەستووری خەڵکی کوردستانە، تەنانەت تائێستا ئامادە نین رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەش تەواو بکەن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا هاتووه‌، خزمەتکردنی خەڵکی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و لە کاتی سەردانمان بۆ پارێزگای هەڵەبجە، رەزامەندیمان لەسەر هەموو ئەو داواکارییانە دا كه‌ بۆ دەڤەرەکە خرانەڕوو، هیوادارين لە داهاتوودا بتوانین زیاتر خزمەتی خەڵکی نیشتمانپەروەر و قوربانیدەری هەڵەبجە بکەین.

رۆژی 16ی ئاداری 1988، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ناوەندی شاری ھەڵەبجە و دەوروبەری شارەکەیان بە گازی کیمیایی بۆمباران کرد و بەھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتیی سڤیل شەھید و زیاتر لە دە هەزار ھاووڵاتیی دیکەیش برینداربوون، کە تاوەکوو ئێستاش بەشێکیان بەدەست ئازارەکانییانەوە گرفتارن.

بەگوێرەی ئامارەکان 68%ـی قوربانییەکان تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵەوە بوونە، لە دوای کیمیابارانەکە لە کۆی 216 گوند 198 گوندیان بە تەواوی وێرانکران، سامانی ئاژەڵ و کشتوکاڵ و سروشتی ناوچەکە بە رێژەی 100% زیانی پێگەیشت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بریکاری بازرگانی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی بەشداری کۆبوونەوەی ژوری بازرگانی ئەمریکی -کوردستانی کرد

سەڵاح

ئاگر لە مالێک کەوتەوە و چوار کەس زامدار بوون

دڵشاد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی عێراقی دەكات

دڵشاد