ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیسپانیا.. ریال مەدرید هەنگاو بە هەنگاو نزیک دەبێتەوە لە جامەکە

لە یارییەکی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدریدی پێشەنگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ئۆساسۆنا بویەوە.

 

لە کۆتاییدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ شکست بە ئۆساسۆنا بهێنێت.

 

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەم و دوای تێپەڕینی چوار خولەک ڤینیسیۆسی ئەستێرەی بەڕازیلی گۆڵی یەکەمی مێرەنگێی تۆمارکرد،

بەڵام هەر زۆری نەخەیاند و دوای تێپەڕینی سێ خولەک ئۆساسۆنای خاوەن یاریگا ئەنجامەکەی یەکسانکرایەوە، لە خولەکی 18 کارڤاخالی سەرکردە، یانەی مەدریدی پێشخست و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا یانەی شاهانە بەردەوامبوو لە ئاستە بەرزەکەی و لە ئەنجامی هێرشێکدا برایم دیاز گۆڵی سێیەمی لە خولەکی 61دا تۆمارکرد، تەنیا سێ بەس بوو بۆ ئەوەی ئۆساسۆنا بێهوابکرێت و جارێکی تر ڤینیسیۆس گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی ریالی تۆمارکرد،

هەرچەندە ئیکەر مۆنوز لە خولەکی 91 دا گۆڵێکی تر بۆ ئۆساسۆنا تۆمارکرد، بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە مایەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە دێت، ئۆساسۆناش بە 36 خاڵ لە پلەی 10 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. پاریس بەئاسانی بەرشەلۆنەی تێکشکاند و خۆی گەیاندە یاری پێش کۆتایی

sirwan

یاری دۆستانە.. پورتوگال گۆڵبارانی سویدی کرد

sirwan

کۆپا ئەمریکا.. بەرازیل و کۆلۆمبیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

sirwan