ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تیمەكانی بەرگری شارستانی لە حاڵەتی ئامادەباشی دان

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، کە شەپۆڵێكی بارانبارین، هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، بۆ ئەم مەبەستە تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران، لە حاڵەتی ئامادەباشی دان.

رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە شێوەی 24 كاتژمێری لە ئەركدان، بەڵام بۆ هەر حاڵەتێكی لە ناكاو یا سروشتی، تیمەكانی بەهانا چوون و ئێشگریمان هەیە، كە بەپێی سنووری جوگرافی بەسەر بنكەكان دابەشكراون، بۆ پاڵپشتیكردنی تیمەكانی دیكە.

هەروەها رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بۆ مەترسی دروستبوونی لافاو هەر حاڵەتێكی دیكە، تەواوی تیمەكانمان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاگادار كراونەتەوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک داوای قەرەبوومان کردووە

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە

یاسین