ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

 

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی مام كامیل له‌تیف هاواری

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی مام كامیل له‌تیف هاواری،

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری هه‌ڵه‌بجه‌ ( مام كامیل له‌تیف هاواری )مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكار و خوشك و برایانی هاواری ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو مام ( كامیل هاواری ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی

7ـی نیسانی 2024

…………………………..

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌لیاس حوسێن خزر

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌لیاس حوسێن خزر،

دڵگرانین به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز ( ئه‌لیاس حوسێن خزر ).

سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( ئه‌لیاس ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی

7ـی نیسانی 2024

…………………………..

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ده‌روێش

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ده‌روێش،

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك ( محه‌مه‌د ده‌روێش عه‌لی ) باوكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و دۆستانی باوكی خوالێخۆشبووتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی

7ـی نیسانی 2024

…………………………..

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی حاجی سابیر سه‌عید

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی حاجی سابیر سه‌عید

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز حاجی ( سابیر سه‌عید )مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو ( حاجی سابیر ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌ هه‌شتی به‌رین شادی بكات.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی

7ـی نیسانی 2024

…………………………..

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی خاتوو شه‌مسه‌ قادر عه‌بدولڕه‌حمان تاوگۆزی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی خاتوو شه‌مسه‌ قادر عه‌بدولڕه‌حمان تاوگۆزی،

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ( شه‌مسه‌ قادر عه‌بدولڕه‌حمان تاوگۆزی )مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌تان، به‌تایبه‌تی كوڕانی خوالێخۆشبوو به‌ڕێزان ( مسته‌فا و ئاسۆ و یوسف و یونس ) ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو ( شەمسە ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی

7ـی نیسانی 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سرور بارزانی: حکومەتی هەرێم هیچ کات دژی تەوتینی مووچەی مووچەخۆران نەبووە

سەڵاح

لێخۆشبوون بۆ بەشێکی قەرزی هاووڵاتییان دەردەچێت

یاسین

بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی كوردستان ڕووی دا

سەڵاح