ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی كوردستان ڕووی دا

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە پارێزگایەكی باكوری كوردستان روویداوە و تا ئێستاش بوونی زیانەكان رانەگەیەنراوە.

ده‌زگای ئافات (كاره‌سات و رووداوه‌ له‌ناكاوه‌كان)ی توركیا، ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 03:25ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ ناوه‌ندی پارێزگای خارپێتی باكووری كوردستان، به‌ قووڵی 13.8 كیلۆمه‌تر، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ پێوه‌ری 4.7 ڕووی دا، له‌ ناوه‌ندی پارێزگاكانی ده‌وربه‌ریشی هه‌ستی پێ كرا، وه‌كوو دێرسیم، چه‌ولیك، مه‌له‌تیا، ئامه‌د.

ئەوەی شیاوی باسە، تا ئێستا هیچ شتێك له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یاندراوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە

یاسین

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر

یاسین