ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئینگلتەرا.. جەنگی مانیونایتد و لیڤەرپوول لە سوودی ئارسناڵ کۆتاییهات

لە یاری لوتکەی گەڕی 32ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە ئولترافۆرد ڕووبەڕووی لیڤەرپوول بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەر یانەیێک کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا، یارییێکی ئاست مامناوەند بینراو هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم، تا لە خولەکی 23دا یانەی ڕیدزی میوان گۆڵێکی لەڕێگەی لویس دیاز تۆمارکرد، دوای ئەوە فشارەکانیان بەردەوامبوون بۆ سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا یارییەکە بەهێزتر دەرکەوت و مانچستەر یونایتد لە خولەکی 50 گۆڵی یەکسانی لەلایەن بڕۆنو فێرناندز تۆمارکردەوە، دواتر لیڤەرپوول چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدا بەڵام کۆبی ماینۆ بە لێدانێکی ژیرانە شەیتانە سوورەکانی پێشخست و گۆڵی دووەمی کرد،

ناوبژیوانی یارییەکە لێدانێکی سزای بۆ لیڤەر هەژمارکرد و مەحەمەد سەڵاح لە خولەکی 84 بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا و یارییەکەی یەکسانکردەوە و گەڕاندەوە خاڵی سفر، یارییەکەش بەو شێوەیە مایەوە.

 

بەم ئەنجامە، هەردوو یانەو خاڵێکیان وەرگرت و لیڤەرپوول بووە خاوەن 71 خاڵ مانچستەریش 49 خاڵی هەیە و پلەی شەشەمی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی ئیتاڵیا.. هەرچەندە لازیۆ بردیەوە بەڵام یۆڤی گەیشتە یاری کۆتایی

sirwan

چاڤی دەیەوێت ئەستێرەیەک بگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی بارسا

sirwan

کۆپا ئەمریکا.. ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی مارتینێز خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

sirwan