ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، 10 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس کە 10 کۆچبەری نایاسایی بەڕەگەزنامە ئەفغانی هاتونەتە سنوری قەزای سەیدسادق، لەهەڵمەتێکدا مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق توانیان سەرجەمیان دەستگیر بکەن.
لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا کۆچبەرەکان دانیان بەوەدانا کە بەنایاسایی لەئێرانەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان و بەنیاز بون بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.
لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 39 لەیاسای نشنیگە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی پیرۆزبایی لە فازڵ میرانییەوە

یاسین

بەیاننامەی پارتی چاکسازیی تورکمان

دڵشاد

کەشناسی : ئەگەرى نمە باران و هەورە تریشقە هەیە

یاسین