ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پڕۆژەی جووتسایدی باعەدرێ بە ڕێژەی ٧٠%ی تەواوبووە

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیا د، کە پڕۆژەی جووتسایدی باعەدرێ ڕێژەی ٧٠%ی تەواوبووە و کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە، لە نزیکەوە سەردانی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەی جووتسایدی باعەدرێمان کرد.

کاڤین شێخ سەعید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پڕۆژەی جووتسایدی باعەدرێ بە ڕێژەی ٧٠%ی تەواوبووە و کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە، لە نزیکەوە سەردانی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەی جووتسایدی باعەدرێمان کرد و بەدرێژایی ٢٢ کم کاری تێدا دەکرێت و پازدە ملیار دیناری لێ خەرج کراوە، بڕیارە گوژمەی شانزدە ملیاری دیکەیشی بۆ خەرج بکرێت و لەمانگی ئابی ئەمساڵ تەواو بکرێت.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ڕێگایەکی سەرەکی و بگرە نێودەوڵەتیشە، بەداخەوە ساڵانی ڕابردوو بەھۆی خراپی ڕێگاکە چەندین ڕووداوی ھاتوچۆ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕوویداوە و ژمارەیەک ھاووڵاتی بوونەتە قوربانی، ڕێگاکە هێندە خراپە بە ڕێگای مەرگ ناسراوە.

ھەروەھا کاڤین شێخ سەعید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پڕۆژەکە لەسەر بودجەی حکوومەتی فیدڕاڵ جێبەجێ دەکرێت، ئەویش دوای ھەوڵێکی زۆری بەندە و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق توانیومانە ڕەزامەندی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە وەربگرین، ئەو پڕۆژەیە دوای تەوابوونی کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ڕووداوی ھاتوچۆ دەبێت، جگە لەمە چەندین پڕۆژەی دیکە لەسەر داوای ئێمە چوونەتە بواری جێبەجێکردن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگی لە پۆستەکەی دوور خسته‌وه‌

سەڵاح

‎لە %60 مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سەلاحەدین خاوەنی هەژماری منن

گوران

سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ پۆلی 12 ی ئاماده‌یی كه‌مكراونه‌ته‌وه‌

یاسین