ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بکوژی هاولاتیەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیر کرا

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ لەناحیەی زەڕایەن تەقەی لەکەسێک کردو کوشتی.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٤/٣٠، تۆمەتبارێک لەناحیەی زەڕایەن تەقەی لەکەسێک کردو کەسەکە گیانی لەدەستداو تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: پاش گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەئێستادا تاوانبار (م، ع، س) لەدایکبووی 1983 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

یاسین

ئومێد خۆشناو ناو و ناونیشانی تاوانبارانی سوتاندنی بازاڕی لەنگە و قەیسەری هەولێر ئاشكرا دەكات

سەڵاح

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر به‌ بڕی زیاتر له‌ 5 ملیار دینار چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنەوە

یاسین