ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەڵمانیا ڤێلای وەزیرێکی هیتلەر بەخۆڕایی دەداتە هەر کەسێک کە بیەوێت

 

حکوومەتی بەرلین پێشنیاری کردووە، دەستبەرداری ڤێلایەک بێت کە خاوەندارێتی بۆ جۆزێف گۆبڵز وەزیری پڕوپاگەندەی ئەدۆلف هیتلەر دەگەڕێتەوە، ئەوەش بەو هیوایەی کۆتایی بە مشتومڕێکی دەیان ساڵە بهێنێت لەسەر ئەوەی ئایا دووبارە ئەو خانووە بەکاردەهێننەوە یان دەیڕوخێنن.
ستیفان ئێڤێرس، وەزیری دارایی بەرلین، لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند: “پێشنیار دەکەم هەرکەسێک بیەوێت ببێتە خاوەنی شوێنەکە، وەک دیاری لە ویلایەتی بەرلین وەریبگرێت”.
بەرلین چەندین جار هەوڵیدا شوێنەکە ڕادەستی دەسەڵاتدارانی فیدراڵی یان ویلایەتی براندنبێرگ بکاتەوە کە ڤێلاکەی لێیە، لەبری ئەوەی تێچووی چاککردنەوە و ئاسایشی بیناکە لە ئەستۆ بگرێت.
ئێڤەرز ئۆفەرەکەی ڕاگەیاندووە بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە پێشنیارەکە لەلایەن هیچ کەسێکەوە قبوڵ کراوە یان نا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر جارێکی دیکە شکست بهێنین، وەک ئەوەی لە دەیەکانی ڕابردوودا ڕوویداوە، بەرلین هیچ بژاردەیەکی دیکەی نابێت جگە لە ڕووخاندنی شوێنەکە، کە پێشتر ئامادەکاریمان بۆ کردووە.
گۆبێلز یەکێک بوو لە نزیکترین هاوپەیمانەکانی هیتلەر، کە ڤێلا بەهادارەکەی لە ساڵی 1939 لە دارستان دروستکرد، کە ڕووی لە دەریاچەی بۆگێنسی بوو لە نزیک شارۆچکەی واندلیتز کە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە باکووری بەرلینەوە دوورە.
گۆبڵز لەگەڵ هاوسەرەکەی و شەش منداڵەکەیدا دەژیا، هەروەها ڤێلاکە و خانوویەکی لەو شوێنە بۆ میوانداریکردنی سەرکردە نازییەکان و هونەرمەندان و ئەکتەرەکان بەکاردەهێنا، هەروەها دەگوترێت کە وەک شوێنێک بۆ چاوپێکەوتنی ڕۆمانسیەتیش بەکار هێنراوە.
گۆبڵز لە قۆناغی کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمدا گەڕایەوە بەرلین و لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵەکانیان بە کەپسولی سیانید، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا کاتێک هێزەکانی سۆڤیەت نزیکی بەرلین بوونەوە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

یاسین

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

سوودەکانی گوێزی ھیندی بۆ پێست و رووخسار

یاسین