ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بلومبێرگ: بەرپرسێکی قەتەر کۆشکەکەی لە بەریتانیا بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشتووە

 

ئاژانسی بلومبێرگ گرێبەستێکی فرۆشتنی خانووی ئاشکرا کرد، کە بە یەکێک لە گرانترین گرێبەستەکانی خانوو لە لەندەن دادەنرێت بۆ ساڵی 2023، فرۆشیارەکەی شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی سەرۆکوەزیرانی قەتەرە، کڕیارەکەش ئەندامێکی بنەماڵەی دەسەڵاتە.
ئاژانسه ئەمەریکییەکە ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆشکێکی لەگەڕەکی مایفەیر فرۆشتووە، بە ئەندامێکی بنەماڵەی دەسەڵتداری وڵاتەکەی، بەبڕی 39 ملیۆن پاوەند کەدەکاتە 49 ملیۆن دۆلار، گرێبەستەکەش لەمانگی تشرینی یەکەمدا بووە.
ئەو کۆشکەی کە فرۆشرا دەکەوێتە نێوان هاید پارک و بێرکلی سکوێر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لە ساڵی 2021 لەلایەن سەرۆکوەزیرانی قەتەرەوە کڕدراوە و ناسنامەی کڕیارە نوێیەکەی ئاشکرا نەکراوە.
ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، “شێخ محەمەد ڕاستەوخۆ دانوستانی لەگەڵ هاوکارە شاهانەیەکەی کردووە سەبارەت بە فرۆشتنەکە”.
“بلومبێرگ” دەڵێت، ماڵەکەی پێشووی یەکێکە لەو خانووە کەمانەی ساڵی ڕابردوو لە لەندەن بە زیاتر لە 30 ملیۆن پاوەند فرۆشرا، لەنێویاندا کۆشکی چێڵسی بە بەهای 65 ملیۆن پاوەند، کە لەلایەن سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان کڕدراوە.
ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، “بەدرێژایی ساڵان، قەتەرییەکان ئەوەندە خانووبەرەیان لە گەڕەکی مایفەیری کڕییوە کە ناوچەکە یان ناو ناوە دەوحەی بچووک.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا و ئێران رێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان تاماوەیەکی نادیار هەڵپەسارد

سەڵاح

ڕوانگەی سووری: گرووپە چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ئەمەریکا لە سووریا

یاسین

قەیرانی کارەبا لە ئێران لە پەرەسەندندایە

یاسین