ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسرائیل و حەماس له‌ ڕێككه‌وتن نزیك بوونه‌وه‌

سەرچاوەیەکی باڵا لە میسر ڕایگەیاند کە پێشڤەچوونی ئەرێنی لە گفتوگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، بەدی ھاتووە.

سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ھەواڵی قاھیرە ئاشکرای کردووە کە پێشڤەچوونی ئەرێنی لە گفتوگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، بەدی ھاتووە و گوتوویەتی: “ئەوەی لە میدیاکاندا لەبارەی خاڵەکانی نێو ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بڵاوکراوتەوە، ڕاست نییە“.

ئاماژەی بەوەشداوە کە شاندی ئەمنی میسر بەردەوامە لە گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.

ھەروەھا سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە: “گەڕانەوەی ئاوارە فەڵەستینییەکانی باکووری کەرتی غەززە بۆ زێدی خۆیان لەنێو ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، جێگیرکراوە“.

ئەمەش لە کاتێکدا، پێشتر میدیاکان بڵاویان کردبوویەوە کە لە سایەی پێداگیری حکوومەتی ئیسرائیل بۆ ھێرشکردنە سەر شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە، گفتوگۆکان لەبارەی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، گەیشتوونەتە بن بەست.

AA

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا سێ درۆنی گروپە چەکدارەکانی خستە خوارەوە

یاسین

توركیا… هەشت کەس به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل ده‌ستگیركران

سەڵاح

لە ئێران مەترسیی بێکاری هەڕەشە لە شوفێران لۆری دەکات

یاسین