ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ ده‌رمانێك له‌لایه‌ن بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان فڕێ نه‌دراون

 

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا لە دەڤەری راپەرین کە بڕێکی زۆر دەرمان لە گوندی نواوە سەر بە ناحیەی بێتواتە بە شێوازێکی ناتەندروست فڕێدراونەتە ناو ژینگە، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رای ده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا دەرکەوت ھیچ بنکەیەکی تەندروستی لەو گوندە نییە تا لە لایەن بنکە تەندروستییەکەوە فڕێدرابن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌:

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا لە دەڤەری راپەرین کە بڕێکی زۆر دەرمان لە گوندی نواوە  سەر بە ناحیەی بێتواتە بە شێوازێکی ناتەندروست فڕێدراونەتە ناو ژینگە ، وەزارەتی تەندروستی بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد ، دەرکەوت ھیچ بنکەیەکی تەندروستی لەو گوندە نییە تا لە لایەن بنکە تەندروستییەکەوە فڕێدرابن و ھەروەھا ئەوەش دەرکەوت کە لەو شوێنە کێڵگەی بەخێوکردنی پەلەوەر ھەیە و لە لایەن خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانەوە ئەو بڕە دەرمانە بەم شێوازە ناتەندروستە فڕێدراون و لە کاتێکدا نابێت ئەم جۆرە دەرمانانە بە بێ راوێژی پزیشکانی پسپۆڕ بەکاربھێنرێن چونکە زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە .

لێرەوە لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکەینەوە کەوا بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن و خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان ئاگادار بکرێنەوە و لایەنی کەمتەرخەمیش لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

خامنەیی: ئیسرائیل خەریکە دەتوێتەوە

سەڵاح

ڕێبەری گەشتیاری بۆ کۆمپانیاکانی کوردستان و عێراق دەستەبەر دەکرێت

سەڵاح

کاوە زۆهێر، رێڤەبەرێ بزاڤا رەوشەنبیری ل ئاکرێ وەغەرا دوماهیێ کر

یاسین