ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەلاحەدین… داعش هێرشی كرد فەرماندەیەک و چوار سەربازی كوشت و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون

 

دوێنێ لە قه‌زای دۆری پارێزگای سەلاحەدین، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سوپای عێراق و فەرماندەیەکی فەوج و چوار سەرباز کوژران و 8 سەربازی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵای ناوچەکە ئاشكرای كرد، کاژێر 8:40ـی شەوی دووشەممە، 13ـی ئایاری 2024، لە نزیک گوندی ئەسبێعاتی ناوچەی متێبجەی سەر بە قەزای دۆر لە پارێزگای سەڵاحەدین ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی فەوجی دووی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سەڵاحەدین و بەهۆیەوە فەرماندەی فەوجەکە کوژرا.

به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌ عەقید روکن خالید ناجی عەلوانی و چوار سەربازی دیکە کوژراون و 8 سەربازیش بریندار بوون.

 

رووداو

هەواڵی پەیوەندیدار

تەقینەوەیەک بنکەیەکی هەسەدە لە حەسەکە ڕووی دا

سەڵاح

وەزارەتی پێشمەرگە: هه‌رگيزیش ئامادە نین واز له‌ ئازادى و ئامانجه‌ پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين بهێنێن

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین