ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگاری هەولێر: بەرزترین ڕێژەی دەرچوونی قوتابیانی پۆلی نۆیەم له‌ پارێزگای هەولێره‌

 

له‌ راگه‌ه‌نراوێكدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگه‌یاند، بەرزترین ڕێژەی دەرچوونی قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە ئاستی هەموو کوردستان قوتابیانی پارێزگای هەولێرن، وتیشی، سێ لە قوتابیەکانی هەولێر یەکەمن لەسەر ئاستی هەموو کوردستان.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی…

پیرۆزبایی لە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و مامۆستایانی ڕاهێنەر و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی هەولێر و قوتابیانی ئازیزی پایتەخت دەکەم بە بۆنەی تەواو بوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان .

سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی هەولێر ئەو پەڕی دڵسۆزیی و خۆڕاگریی و ئەمەکدارییان نواند لە پرۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ، مایەی ڕێز و ستایشن.

ڕاشیدەگەیەنین ، کە بەرزترین (( ڕێژەی دەرچوون)) ی قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە ئاستی هەموو کوردستان قوتابیانی پارێزگای هەولێرن، بە ڕێژەی( ٦١،٠٢٪) ئەمەش بەرهەمی ماندووبونی مامۆستایان و قوتابیانە .

هەروەها ڕاشیدەگەیەنین کە سێ لە قوتابیەکانی هەولێر یەکەمن لەسەر ئاستی هەموو کوردستان بە تێکڕایی  نمرەی (١٠٠) .

هەروەها پێنج قوتابی هەولێری پایتەخت پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی هەموو کوردستان بەتێکڕای ((٩٩،٨٣)).

هەروەها  لەو قوتابیانەی کە پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە لە سەر ئاستی کوردستان ، حەفت قوتابیان لە پارێزگای هەولێرن بە تێکڕای ( ٩٩،٦٧) . بەمەش هەولێری پایتەخت پازدە (١٥) قوتابی یەکەم و دووەم و سێیەمن ، جیا لەوەی لە تێکڕای دەرچوونی قوتابیانی پۆلی نۆیەم هەولێری پایتەخت لە پلەی یەکەمدایە.

هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیانی کوردستان دەخوازین لە هەر شوێنێک بن و پیرۆزبایی لە هەمووان دەکەین و پێزانین و سوپاسی تایبەت بۆ سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و بەرپرسانی پەروەردەی هەولێری پایتەخت و قوتابیانی خۆشەویست پێشکەش دەکەین .

 

ئومێد خۆشناو

پارێزگاری هەولێر

١٦ ی ٥ ی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

چاڤی هه‌واڵێكی ناخۆشی پێده‌گات

یاسین

تورکیا: سەوەریی خاکی سووریامان پاراستووە

سەڵاح

پەلەمانتارێک: نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە هەیە و کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکەین

یاسین