ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌مڕۆ 15 هه‌زار كه‌س له‌ ڕێگه‌ی (هه‌ژماری من)ـه‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

 

ئه‌مڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024، مووچەی مانگی چواری 15 هەزار مووچەخۆر بەشێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری منەوە دەدرێت لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە پارێزگای هەولێر.

بەمەش کۆی گشتیی ئەو مووچەخۆرانه‌ی کەوا لە مانگەدا مووچەکانیان بە شێوەی دیجیتاڵی وەرگرت لەڕێگەی هەژماری من بە ژمارەی هەفتەی ڕابردووەوە دەگاتە 25 هەزار مووچەخۆر. ئامانجیش ئەوەیە کە ئەم ژمارەیە دوو هێندە بکرێت بۆ مانگی داهاتوو.

مووچەکە دوای نیوەڕۆ و کاتژمێر 10ی بەیانییەوە دەچێتە سەر هەژماری بەشداربووان و بە SMS ئاگادار دەکرێنەوە کە ئێستا دەتوانن بچن سەردانی ئامێرەکان بکەن بۆ ڕاکێشانی مووچەکانیان.

ئەو فەرمانبەرانەی کەوا مووچەکانیان لە ڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن کامانەن؟ دوای ئەوەی مووچەی بەشێک لە بەڕێوبەرایەتییەکانی وەزارەتەکانی تەندروستی، شارەوانی و گەشتوگوزار و کارەبا و چەندانی تر بەشێوەی دیجیتاڵی دران.

ئەم ڤیدیۆیەی کەوا لێرە دانراوە بۆ سەرجەم مووچەخۆران نێردراوە پێشوەختە، بەدەر لەمەش بریکارانی هەژماری من لەلای ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەن بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانی فەرمانبەران بدەنەوە. فێرکاری ئامێری ڕاکێشانی پارە – هەژماری من

پرسیارە باوەکان دەربارەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە پرۆژەی هەژماری من

تکایە لێره‌ بکە بۆ بینینی پرسیارە باوەکان دەربارەی ئەم پرۆسەیە.

یان پەیوەندی بکە بە ژمارە 1991 لە هەر هێڵێکەوە بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزانى چوار شاخه‌وانه‌كه‌ ده‌كات

یاسین

لە سعوودیە نزیكەی هەزار حاجی گیانیان لەدەست داوە و بێسەروشوێنن

سەڵاح

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 7

hakar herki