ر
ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی پاریس، عەلی مەملوک، بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی سووریا، جەمیل ئەلحەسەن، بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگریی ئاسمانی سووریا و عەبدولسەلام مەحمود، بەڕێوەبەری پێشووی لقی لێکۆڵینەوەی هەواڵەکانی هێزی ئاسمانی سووریا دادگایی دەکات.
ئەم سێکەسە دوای کوژرانی دوو هاووڵاتیی فەرەنسی- سووریایی لە زیندانەکانی سووریا بە ناوەکانی پاتریک دەباغ و مازن دەباغ، بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ تۆمەتبار کران.
پارێزەری قوربانییان گوتی: ئەمە هەنگاوێکی بۆ بەدەستهێنانی مافی قوربانییەکان و کەسوکاریان زۆر باشە و هیوای خواست ئەمە یەکەم دادگاییکردنی کردن ئەم جۆر کەسانە نەبێت.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/05/received_1115126773098893.jpeg?fit=960%2C793&ssl=1)