لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر پێگەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە دێرەزۆر و دەوروبەری نزیکەی ٣٠ پاسداری ئێرانی کوژران و بریندار بوون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی نەناسراو پێگەی میلیشیاکانی ئێرانی لە دێرەزۆر کردۆتە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم هێرشەدا 9 چەکدار کوژراون کە یەکێکیان سەرکردەیەکی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانە و زیاتر لە 20 چەکداریش برینداربوون.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشە دوای چەند کاتژمێرێک لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی کە کەرەستەی سەربازی و لۆجستی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێرانی پێبووە، لە فڕۆکەخانەی دێرا زۆر نیشتەوە.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/03/inbound3624274847618078566.jpg?fit=299%2C168&ssl=1)
هەواڵی داهاتوو