ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاندێکی عێراق له‌ توركیایه‌

 

شاندێکی عێراق بەسەرۆکایەتی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری گواستنەوە، ناسر ئەسەدی گەیشتە ئەنقەرە.

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە، ناسر ئەسەدی بە یاوەری ھەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ھێڵی ئاسنین لە عێراق، یونس خالید و بەڕێوەبەری پڕۆژەی “ڕێگای گەشەپێدان”، سەفا جەبار ناسر، گەیشتووەتە ئەنقەرە.

ڕاشیگەیاندووە کە شاندەکەی عێراق لە سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی “ڕێگای گەشەپێدان” و گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان و ڕێککەوتنەکان لەبارەی دەستپێکردن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆدەبێتەوە.

باسی لەوەش کرد، کۆبوونەوەکانی شاندەکەی عێراق لە سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا، تەواوکەری ئەو کۆبوونەوانەن کە لە ماوەکانی ڕابردوودا لە نێوان ھەردوولا لە بەغدا و ئەنقەرە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھات و قۆناغەکانی کارکردن لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی “ڕێگای گەشەپێدان” ئەنجامدراون.

ڕێگای گەشەپێدان”، ڕێگاکانی وشکانی و ئاسنین لە خۆدەگرێت کە بەندەری فاو لە کەنداوی بەسرە باشووری عێراق بە درێژایی ھەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتر بە تورکیا و دواتر ئەورووپا دەبەستێتەوە.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سەدا ٧٠ی داهاتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە دەڕوات

سەڵاح

پارتی چاكسازی توركمان :  بە شێوەیەکی ئاشکرا پێشێڵی مافی پێکهاتەکان کراوە

یاسین

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت پشتیوانیی لە دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا پشتگیریی سوودانی دەکات

یاسین