ڕافائیل گڕۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەڵێت، بەهۆی کۆچی دواییی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئاژانس ڕاگیراون.
گڕۆسی لە کۆبوونەوەی ئاژانس لە هێلسینکی ئاماژەی بەوە داوە، ئێستا ئێران لە دۆخی ماتەمینیدایە و دەبێ ئێمەش ڕێز لەو دۆخە بگرین، بەڵام دوای ڕێوڕەسمەکانی ماتەمینی دەبێ دووبارە هەوڵ بدەین ئێران دەست بە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانس بکاتەوە.
گڕۆسی ڕۆژی ٦ی ئایار سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە هاوکارییەکانی وڵاتەکە لەگەڵ ئاژانس دانوستانی کرد و لە گەڕانەوەیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران لە تێگەیشتنێکی هاوبەش نزیک بوونەتەوە.
بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی گوت: لەگەڵ ئێران لە سێ بواردا کێشەیان هەیە کە بریتین لە پشکنینی ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، پاشماوەی بابەتەکان و ئەو هەنگاوانەی دەبێت ئێران بیانگرێتە بەر.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/05/received_1493700301340235.jpeg?fit=275%2C183&ssl=1)