ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تەرمی سەرۆک‌کۆماری ئێران لە نزیک دەرگای مەزارگەی ئیمام ڕەزا دەنێژرێت

ئامادەکاری بۆ شوێنی بەخاکسپاردنی سەرۆککۆماری ئێران دەکرێت و بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ئیبراهیم ڕەئیسی لە نزدیک دەرگای چوونەژوورەوە بۆ مەزاری ئیمام ڕەزا لە مەشهەد بنێژرێت.
ڕاگەیاندنەکانی ئێران ئاشکرایان کردووە، تەرمی ڕەئیسی لە داڵانی ”دارولحیفاز”ی مەزاری ئیمام ڕەزا، ئیمامی هەشتەمی شیعەکان لە شاری مەشهەد بە خاک دەسپێردرێت کە کۆنترین داڵانی چوونەژوورەوە بۆ ناو مەزارگەکەیە.
هاوکات ئەمڕۆ تەرمی حوسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوە لە شاری ڕەی بە خاک سپێردرا و بڕیاریشە ڕۆژی پێنجشەممە تەرمی ئایەتوڵڵا ئال هاشم، وتاربێژی نوێژی هەینیی تەورێز و مالیک ڕەحمەتی، پارێزگاری تەورێز لەو شارە بە خاک بسپێردرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە کونسوڵی نوێى تورکیا لە هەولێر کرد

یاسین

چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران

یاسین

هەڵاوسان لە ئێران چارەسەر ناکرێت

سەڵاح