ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ژماره‌ی قوربانییانی غه‌ززه‌لە  ٣٦ هەزار نزیک بووەوە

 

کەرتی ته‌ندروستییی غه‌ززه‌ ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له‌ هه‌مان كاتدا دانیشتووان تووشی برسییه‌تییه‌كی سەخت بوونە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، به‌هۆی هێرشی بەردەوامی ئیسرائیل ژماره‌ی كوژراوان بۆ 35 هه‌زار و 800 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 80 هه‌زار و 11 كه‌س.

بە پێی ئەم هەواڵە، 70%ـی قوربانییام منداڵ و ئافره‌تن و له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 91 فەڵەستینی كوژراون و 21 کەسی دیكه‌یش بریندار بوونه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر… لە رووداوێكی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان له‌ ده‌ستدا

سەڵاح

ئاسایشی هه‌ولێر چوار كه‌س له‌سه‌ر رفاندنی كچێك ده‌ستگیر ده‌كات

یاسین

قایمقامی هەولێر: زیاتر لە 370 دوکانی بازاڕی قەیسەری بەتەواوی سووتاون

یاسین