ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیمارات دەكات

 

سبەی هەینی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە ئیمارات و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆ دەبێتەوە.

دلشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سبەی هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە وڵاتی ئیمارات.

وتيشى، سەرۆكی هەرێم لە سەردانەكەدا دیداری باڵای لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات دەبێت و سەردانەكە لەسەر ئاستێكی بەرزدا دەبێت.

دلشاد شەهاب باسی له‌وه‌ش كرد، لە ماوەی رابردوودا پەیوەندییەكی توندوتۆڵ لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و ئیماراتی عەرەبی هەبووە، لە چوارچێوەی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە و بەرەوپێشبردنی سەرۆكی هەرێم دەچێتە ئیمارات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دڵشاد شەهاب: سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

یاسین

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

لە هەولێر … کۆنفرانسی توانا سازیی هێزی کار، تایبەت بە ڕەخساندنى هەلى کار ئەنجامدرا

دڵشاد