ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چوار تۆمه‌تبار له‌سه‌ر دزیكردن ده‌ستگیركران

 

له‌هه‌ڵمه‌تێكی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه‌ به‌نیازبون له‌قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان دزیی‌ بكه‌ن‌و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس چاودێرییان خسته‌ سه‌ر چوار تۆمه‌تبار كه‌ به‌نیازی‌ دزیكردن چوبونه‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان، له‌هه‌ڵمه‌تێكی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخاندا توانرا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێن.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیسدا تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دانا كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دزینی‌ ماتۆڕسكیل چونه‌ته‌ قه‌زاكه‌و له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكدا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانییدا هاتووه‌، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (د، یـ، ع – ع، چ، ج – د، ج، س – أ، ع، م) به‌بڕیاری‌  دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیده‌كان.. به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ پیاوێك شه‌هید بوو

دڵشاد

کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکرێت

یاسین

مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی خانەوادەی ،ڕۆستەم کانی هەنجیرەیی، كرد

سەڵاح