ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مه‌سرور بارزانی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌روو

 

له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانمان کرد.

وتیشی، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەمان تایبەت بوو بە بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان . وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینمان بۆ خۆڕاگریی و لەخۆبردوویی و هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی کوردستانییانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ، دووپاتمان کردەوە کە هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک ، دەستبەرداری ئەو ناوچە کوردستانییانە نابێت و پێویستە کۆتایی بە سیاسەتی بەعەرەبکردن و ئەو پێشێلکارییانە بهێنرێت کە لەو ناوچانە دەکرێت و و دۆخی ناخوازراوی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە و بە پێی ماددەی 140 ی دەستوور ، کێشەکان چارەسەر بکرێن.

ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی باڵای وەزاریی پێکهێنا بۆ پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی نەخشەڕێگەی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و دانانی پلانی جێبەجێکردنی ئەو نەخشەڕێگەیە و دۆسیەی خاک، کە لەکارە لەپێشینەکانی حکومەتە و نابێت بە هۆی سیاسەتی سەرقاڵکردنی هەرێم بە بابەتەکانی دیکەوە، ئەم دۆسیەیە پشتگوێ بخرێت.

لە تەوەری دووەمدا گفتوگۆمان لەبارەی تەرخانکراوەکانی هەرێمی کوردستان کرد لە خشتەکانی هاوپێچی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵەکانی 2024 و 2025 .

داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنە کوردستانیەکان دەکەین کە بە یەک دەنگ داکۆکی لە ماف و شایستەکانی هەرێم بکەن لە خشتەکانی بودجەی فیدراڵ.

جەختیشمان کردەوە کە پێویستە سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوام بن لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێم و پێویستە لیستی مووچەخۆران و تەرازووی پێداچوونەوەی داهات و خەرجی هەرێم بێ کەموکورتی و لە کاتی خۆیدا، ڕەوانەی حکومەتی فیدڕاڵ بکرێت و لە بەرامبەریشدا، حکومەتی فیدڕاڵ بەرپرسیارێتی دەستووریی خۆی بۆ ناردنی بەشی بودجەی هەرێم بەجێ بگەیەنێت و چیتر مووچەخۆرانی هەرێم لە دڵەڕاوکێدا نەبن.

لە بڕگەیەکی دیکەدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا وەک کارئاسانیی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە سوودمەند بوون لە وەرگرتنی قەرزی بچووک لە ساڵانی پێشوودا،  بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% لە کۆی گشتی بەرکەوتەکانی نەگەڕاوە ، دوای ئەوەی بەدواداچوون دەکرێت بۆ دۆسیەی ئەو سوودمەندانەی کە پڕۆژەکانیان سەرکەوتوو نەبووە بەهۆی هۆکاری بەدەر لە ویست و ئیرادەی خۆیان ،بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.

لە کۆتاییدا ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ڕاسپارد بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێداچونەوە بە دۆسیەی کاریگەریی هاتووچۆی تانکەر و بارهەڵگرەکان لە ڕێگەو بانە سەرەکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتیش ڕێگەی نێوان هەولێر و سلێمانی بکەن لە ڕووی یاسایی و گرێبەستی پڕۆژەکانی ڕێگەوبان ، هەروەها پەلە بکات لە تەواوکردنی پڕۆژەکانی دووسایدکردنی ڕێگەوبانی نێوان شارە سەرەکییەکان بە تایبەتی لە نێوان هەولێر و سلێمانی.

May be an image of 2 people

May be an image of 7 people, dais, the Oval Office and text

May be an image of 8 people and lighting

May be an image of 7 people and text

May be an image of 8 people and table

May be an image of 9 people

May be an image of 9 people, lighting and dais

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دهوك: كونسولخانا گشتی یا وه‌لاتێ هندستانێ و رێڤه‌به‌ریا لاوان ل پارێزگه‌ها دهوكێ روژا جیهانی یا “یوگایێ” ساخكر

دڵشاد

كونسوڵی به‌ریتانیا پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە به‌رزده‌نرخێنێت

سەڵاح

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات     

یاسین