ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نۆره‌ی چاوپێكه‌وتنی پێشکەشکارانی دامەزراندن لە کارتی نیشتیمانی کفری راگه‌یه‌نرا

  سەرجەم ئەو پاڵیۆراوانەی کە ناویان لە لینکەکانی خوارەوە هاتووە بۆ مەبەستی دامەزراندنی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتیمانی کفری، دوای وردبینیکردن و پاڵاوتنی ناوی پێشکەشکاران بە رەچاوکردنی مەرجی تەمەن  لە لایەن لێژنەی تایبەتمەند ناوی پاڵێوراوان دیاریکراوە.

(تێبینی: هەر کەسێک لە سرەی خۆی بۆ چاوپێکەوتن ئامادە نەبێت، مافی دەفەوتێت. لیستی کاندیدەکانی کارتی نیشتیمانی پێباز لە دوای تەواوبوونی کاندیدەکانی کفری ڕادەگەیەندرێت).

یەکەم: دەرچووانی بەشی یاسا و بەشی ئەندازیاری تەکنەلوژیای زانیاری (IT)  بەم جۆرەی خوارەوە ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن:

رۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٣کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (١ تا ژمارە ٥٠) بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادە بن.

رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٤کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (٥١ تا ژمارە ٩٢) بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادە بن.

کات و شوێنی چاوپێکەوتن:

لە کاتژمێر ٩ی بەیانی ئامادە بن لە لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (٢) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی یاسا ، ئەندازیاری تەکنەلوژیای زانیاری (IT):

https://drive.google.com/…/14JcFDs6EEGIPr0WPKSd…/view…

دووەم: دەرچووانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەشی پەیوەندیەکان و گەیاندن بەم جۆرەی خوارەوە ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن:

رۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٥کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (١ تا ژمارە ٣٦) بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادە بن.

رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٦کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (٣٧ تا ژمارە ٧٤) بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادە بن.

کات و شوێنی چاوپێکەوتن:

لە کاتژمێر ٩ی بەیانی ئامادە بن لە لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (٢) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر ، پەیوەندیەکان و گەیاندن:

https://drive.google.com/…/14YKeEOKEvKAQgy7cCWV…/view…

بۆ ئەم مەبەستە پاڵێوراو پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت:

١_ وێنەی ڕەسەن لە کارتی نیشتیمانی.

٢_ وێنەی ڕەسەن لە کارتی زانیاری.

٣_ وێنەی رەسەن یاخود پەسەندکراو لە بڕوانامەی دەچوون بە نمرەوە.

٤_ تایبەت بە کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان پێویستە بەڵگەنامەی پەسەندکراو بهێنێت کە بسەلمێنێت کە کوڕ یان کچی شەهیدانی سەربەرزی کوردستانن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە پارێزگاری هەولێر

یاسین

لەسەرتاسەری جیهان کێشی ئەلیکترۆنی دروست بوو

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم پەیوندیی بە پارێزگاری ھەولێرە کرد

دڵشاد