ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گرووپە چەكدارەكان مۆڵەتی چل رۆژیان بۆ حکوومەتی عێراق دیاری كردووە

 

لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ 2024 هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا وەستا، دوای ئەوەی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان 3 سەربازی ئەمریکی لە بنكەیەکی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكا لە ئوردن لەلایەن ئەو گرووپانەوە کوژران، لەبەرامبەردا ئەمریکا هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی ئەو میلیشیایانەی، كە خۆیان بە (بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) ناساندووە، ئەنجام دا و ژمارەیەكی زۆر سەركردە و چەكدارانی ئەو میلیشیایانە كرانە ئامانج.

پێگەی (شەفەق نیوز) لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادارەوە بڵاوی كردووەتەوە، ژمارەیەك لە گرووپە چەكدارەكان بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی دەرکردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، مۆڵەتی تا ناوەڕاستی مانگی تەمووزی داهاتوویان بۆ سودانی و حكوومەتەكەی دیاری كردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “میلیشیاکان هەڕەشەیان كردووە كە پێویستیان بە دانانی خشتەی کاتیی ڕاگەیەندراو و پابەندکەرە بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆسیەیە، بەپێچەوانەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە دژی ئامانج و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە دەست پێدەکەنەوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

یاسین

گروپێکی سەر بە پەیەدە نووسینگەی پارتی دیموکراتی سووریا لە قامیشلوویان سووتاند

یاسین

بانکی ناوەندیی عێراق بڕه‌ دۆلارێکی زۆر دەخاتە بازاڕەوە

یاسین