ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەم پارتی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا دەکات.

تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کە لە دوای دانانی قەیوم لە پارێزگای دیاربەکر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، پێویستە بەزووترین کات هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.
هاتیمئۆغوڵڵاری راشیگەیاند، ئاکپارتی و مەهەپە کە ئێستا لە دەسەڵاتدان شەرعی نین چونکە لە هەڵبژاردنی 31ـی ئادار پاڵپشتیی خەڵکیان لەدەست داوە، بۆیە مەرجی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا هەیە.
بانگەوازەکە دوای ئەوە دێت، پێشتر ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە رایگەیاندبوو، دۆخەکە بەم ئاراستەیە بێت، خەڵک داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیادكردنی فرۆشی دۆلار، دۆخی ئابووریی عێراق خراپ ده‌كات

یاسین

لە مێردین هەموو جۆرە چالاکییەکی کۆمەڵگەی مەدەنی قەدەغەکران

سەڵاح

پەرلەمانتارێک بە تۆمەتی پلانگێڕی بۆ کودەتا دەستگیر دەکرێت

سەڵاح