ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چی بەسەر جەستەتدا دێت ئەگەر رۆژانە فستق بخۆیت؟

خواردنی تەنها دوو دەنک فستق بۆ خۆراکی ڕۆژانەت ڕەنگە سادە بێت، بەڵام کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.

ماڵپەڕی ” The Times of India” بڵاویکردەوە کە خواردنی دوو دەنک فستق لە رۆژێکدا چەندین کاریگەری لەسەر جەستە دروست دەکات.

لێرەدا چەند هۆکارێک دەخەینەڕوو کە وا دەکات ڕۆژانە فستق بخۆیت:

١. فستق یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) و زیادکردنی کۆلیسترۆڵی باش (HDL) دەدات.

٢. تەندروستی دڵ و مێشک باشتر دەکات.

٣. خواردنی فستق دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و باشترکردنی تەندروستی بۆرییەکانی خوێن.

٤. هەرچەندە ڕێژەیەکی زۆر کالۆری تێدایە، بەڵام فستق دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەڕێوەبردنی کێشدا، چونکە هەبوونی ڕێژەیەکی زۆری پرۆتین و ڕیشاڵەکانی وادەکات هەست بە تێربوون بکەیت، ئەمەش یارمەتیت دەدات بڕێکی کەمتر لە خۆراک بخۆیت.

٥. ڕیشاڵی ناو فستق وەک دژە زیندەیی کاردەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەکردنی بەکتریا سودبەخشەکانی ڕیخۆڵە، کە دەتوانێت تەندروستی هەرس باشتر بکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی کەم بکاتەوە.

٦. فستق دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، کە یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی فشاری ئۆکسجین و کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانە و هۆكارەكانی تووشبوونی منداڵ بە سەرئێشە

lana

گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی قەیسی وشکراو

lana

هەولێر … دووەمین کۆنفڕانسی مێدیكاڵ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

سەڵاح