ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نیشانە و هۆكارەكانی تووشبوونی منداڵ بە سەرئێشە

د.پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵ باس لەوەدەكات منداڵان هەروەك گەورەكان تووشی سەرئێشە دەبن، زۆربەی جۆرەكانی سەرئێشە كە لەگەورەكاندا هەیە لەمنداڵیشدا بوونیان هەیە.

هۆكارەكانی سەرئێشە یان زیادكردنی سەرئێشە:

– هەندێك جۆری دەرمان سەرئێشە دروست دەكەن.
– گۆڕانكاریی لە هۆڕمۆنی لەش و بۆنی قوڕس و گران.
– كێشەی بینینی هەبێت و برینی بچووك لەسەردا هەبێت.
– بۆ ماوەیەكی زۆر تەماشای تەلەفزیۆن و كۆمپیوتەر بكات.
– خواردنەوەی كافاینێكی زۆر و گوێگرتن لە مۆسیقای بەرز.
– خواردنی هەندێك جۆری خواردن وەك پەنیر، چوكلێت، پیتزا.
– مانەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لەناو ئۆتۆمبیل و لەكاتی گەشتی درێژ.
– ئەگەر ژەمێكی خواردنی نەخواردبێت و فشارێكی دەروونی زۆری هەبێت.
– كەم خەوی یان گۆڕینی شێوازی خەوتن و ووشكبونەوە لە كاتی نەخۆشی.
– هەوكردنی ڤایرۆسی و پەتا و هەوكردنی گوێچكە و تورەكەی هەوایی كەللەسەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەندروستیی جیهانی: ئازاری درێژخایەنی خوارەوەی پشت هۆكاری سەرەكیی كەمئەندامبوونە

lana

سامان بەرزنجی: تووشبووێكی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستدا

یاسین

هۆکارەکانی وشکبوونی دەم

lana