ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 351 ملیۆن و 232 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 156 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 194 ملیۆن و 285 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شانۆگەری “گۆچانەکەی دایکم” لە نوگرەسەلمان نمایشكرا

ART

گرووپی شانۆی هەوار دوو خەڵاتی یەكەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی “عشیات”ـی بەدەستهێنا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART