ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چەند نیشانەیەکی نەخۆشییەکانی گورچیلە

تەنها لە ئەمەریکا نزیکەی 37 ملیۆن کەس جۆرێک لە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە، بەڵام زۆرجار ئەو کەسانەی لە جیهان دووچاری نەخۆشی گورچیلە دەبنەوە، تا قۆناغی مەترسیدار، ناتوانن بزانن کە کێشەیەک لە گورچیلەیان هەیە.

جۆزێف جاسالۆتی، پزیشک لە دامەزراوەی نیشتیمانیی گورچیلە لە ئەمەریکا لەو بارەیەوە دەڵێت، تەنها 10%ی ئەو کەسانەی دووچاری نەخۆشی گورچیلە دەبنەوە دەزانن کە گورچیلەیان کێشەیەکی هەیە، ئەمەش بۆ دوو خاڵ دەگەڕێتەوە. یەکەم، هەندێک کەس نیشانەکانی نەخۆشی گورچیلە بە نەخۆشی دیکە دەبەستنەوە. دووەم، لە زۆربەی نەخۆشییەکانی گورچیلە، کەسەکە هەست بە هیچ ناکات تاوەکو نەخۆشییەکە دەچێتە قۆناغێکی مەترسیدار و رێژەیەکی زۆر لە پرۆتین تێکەڵی میز دەبێت.

ئەو پزیشکە چەند نیشانەیەکی نەخۆشییەکانی گورچیلە ئاشکرا دەکات و داواش دەکات، هاووڵاتیان بە تایبەت ئەوانەی نەخۆشی شەکرە، بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشی بۆ ماوەیی گورچیلەیان هەیە، ساڵانە پشکنین بکەن.

هەست بە ماندووبوونی زیاتر دەکەیت و وزەت کەمە و تەرکیزت وەک خۆی نامێنێت

لەگەڵ خەودا کێشەت هەیە

زیاتر میز دەکەیت

بوونی خوێن لە میزدا

میزەکەت کەفێکی زۆر بکات (بڵقێکی زۆر)

هەڵئاوسانی دەوری چاو

هەڵئاوسانی ئەژنۆ و قاچ

کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن

لاوازی و ئازاری ماسوولکە

هەواڵی پەیوەندیدار

گرینگی لیمۆ بەسرە بۆ جەستەی مرۆڤ

lana

بە دوورکەوتنەوە لەم هەشت خۆراکە کێشی لەشت دادەبەزێت

lana

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ ده‌رمانێك له‌لایه‌ن بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان فڕێ نه‌دراون

سەڵاح