ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

٥ سووریایی لە هێرشی ئیسرال بۆ سەر سنووری سووریا و لوبنان کوژران

به هۆی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل لە نزیک سنووری سووریا و لوبنان ٥ کەس گیانیان لەدەست دا کە ٣ کەسیان خەڵکی سووریان.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل چەند بارهەڵگرێکی لە نزیک قەسر لە سنووری سووریا و لوبنان کردە ئامانج و به‌م هۆیەوە ٥ کەس کوژراون لەم ٥ کسە ٣ کەسیان سووریای بوون و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە، لە کاتی هێرشەکەدا چەند بارهەلگرێک لە ناوچەی ژێر دەستەڵاتی حزبوڵڵای لوبنانەوە بەرە سووریا دەباز بوونە و بەشێک لەم بارهەڵگرانەش بە هۆی هێرشەکەوە ئاگریان گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتوچۆى ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕۆژانی هەینی قەدەغە دەکرێت

سەڵاح

پرۆگرامه‌كانی خوێندن گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دادێت

یاسین

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران

سەڵاح