ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی هەولێر پۆڵێك باڵندەی كێوی ئازادكران

ئەمڕۆ چوارشەممە 28-2-2024 لە بەرزاییەكانی كەسنەزان، بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی هەولێر، بەئامادەبوونی ئومێدخۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی ئیداری و حزبی شاری هەولێر و قوتابیان و مامۆستایان و ژینگە پارێزان، ڕێكخراوی ئاڤیاری ژینگەی، لە هەڵمەتێكدا پۆڵێك باڵندەی كێوی ئازاد كرد، كە لەلایەن خەڵك و راوچییانەوە بەشێوەی نایاسایی راوكرابوون.

پاشان دەست بە هەڵمەتێكی پاككردنەوەی بەرزاییەكانی كەسنەزان كرا و  جەخت لە بەردەوام بوونی ئەم جۆرە هەڵمەتانە كرایەوە بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە دیاردەی راوكردنی ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكان، كە بەشێك لە هاووڵاتیان بێ گوێدانە ژینگە و جۆری باڵندە و ئاژەڵەكان راویان دەكەن، بۆیە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دەست بە هەڵمەتێكی فراوان كراوە بۆ نەهێشتنی راوكردنی ئاژەڵ و باڵندە بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە تۆمەتی دزینی پارەی خێرخوازی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت

یاسین

لەسەرتاسەری جیهان کێشی ئەلیکترۆنی دروست بوو

سەڵاح

گرووپە چەكدارەكان مۆڵەتی چل رۆژیان بۆ حکوومەتی عێراق دیاری كردووە

سەڵاح