ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

قه‌ته‌ر گەورەترین پڕۆژەی زیرەكی دەستكرد لە هەولێر دروست ده‌كات

 

 

ئـەمـڕۆ د.مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـەگـەڵ حـوسـێـن بـن عـەلـی فـەزاڵـە کـونـسـلـی گـشـتـی دەوڵـەتـی قـەتـەر لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و ژمـارەیـەک لـە وەبـەرھـێـنـەرانـی وڵاتـەکـە کـۆبـۆوە.

لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا قـەتـەریـیـەکـان پـێـشـنـیـاری ئـەنـجـامـدانـی پـرۆژەیـەکـی وەبـەرھــێـنـان لـە کـەرتـی زیـرەکـی دەسـتـکـرد لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـدا کـرد.

پـرۆژەکـە لـە سـێـکـتـەری نـیـشـتـەجـێـبـوونـدا دەبـێـت و خـۆی لـە شـارێـکـی گـەورەدا دەبـیـنـێـتـەوە، وەک ھـەنـگـاوی یـەکـەم شـاری ھـەولـێـری پـایـتـەخـتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانیان بـۆ پـرۆژەکـە ھـەڵـبـژاردووە.

بـۆ ئـەم مـەبـەسـتـە سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان پـاڵـپـشـتـی خـۆی بـۆ پـرۆژەکـە نـیـشـانـ دا و ئـامـادەیـی ھـەمـوو ھـاوکـاری و کـارئـاسـانـییـەکـی لـە چـوارچـێـوەی ڕێـسـا و یـاسـا بـەرکـارەکـانـی وەبـەرھــێـنـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و دامـەزراوەکـانـی حـکـوومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان دووپـاتـکـردەوە.

دەوڵـەتـی قـەتـەر وەبـەرھــێـنـانـی لـە زۆرێـک لـە وڵاتـانـی جـیـھـانـدا ھـەیـە، لـەوانـە لـە بـەشـێـکـی زۆری وڵاتـانـی ئـاسـیـا، ئـەوروپـا، بـەریـتـانـیـا و ئـەمەریـکـا و ڕووسیـا، مـاوەیـەکـە بـە نـیـازن لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان وەبـەرهـێـنـان بـکـەن و بـڕیـارە لـە داھـاتـوویـەکـی نـزیـکـدا لـە چـەنـد سـێـکـتـەرێـکـی جـیـاوازدا، لـەوانـە گـەشـتـیـاری و پـیـشـەسـازی، لـە کـەرتـی شـیـرەمـەنـیـدا وەبـەرھــێـنـان ئـەنـجـام بـدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسيی پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

دڵشاد

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو ئێران بەڕێکەوت

یاسین

ئەمەریکا بارى نائاسایی تایبەت بە سوریاى درێژکردەوە

سەڵاح