ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە

 

دکتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی ٦۰ قوتابخانە لە رێگەی وزەی خۆرەوە کارەبای بۆ دابین کراو .

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە

لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان (٦٠) قوتابخانە کارەبای بە سیستمی وزەی خۆر بۆ دابینکراوە، کە ٣٣ قوتابخانەیان لە سەر بودجەی ڕێکخراوی یونسێف بووە .
وەزارەتی پەروەردە پلانی داناوە بۆ ئەوەی ٧٢ قوتابخانەی دیکەش دابینکردنی کارەبای بکرێتە ووزەی خۆر لە سەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەسەر بودجەی ڕێکخراوی یونسیف لەئەمساڵدا( ٣٥ )قوتابخانەی دیکەش دابینکردنی کارەبای دەکرێتە ووزەی خۆر.

ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
٥ی ٣ی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە

سەڵاح

ڕوونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

دڵشاد

وەزیری ئەوقاف: 30 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان لە مەککە کۆچی دواییان کردووە

یاسین