ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕێژەی ئیعدام لە ئێران بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەکانیان لە نەرویج و پاریسە، ڕۆژی سێ‌شەممە ٥ئادار ڕایانگەیاند: ئێران لە ساڵی ڕابردوودا ٨٣٤ کەسی لە سێدارە داوە و ئەمەش لە ساڵی ٢٠١٥ەوە زۆرترین ژمارەیە.
ئەم دوو ڕءلخراوەئ مافی مرۆڤە حکومەتی ئێرانیان تۆمەتبار کردووە سزای لەسێدارەدانی بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لە کۆمەڵگادا بەکارهێناوە ، بەتایبەتی دوای ئەو ناڕەزایەتیانەی کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی ڕوویان‌ دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم دامەزراوانەی مافی مرۆڤە، کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە هەتا ئێستا ٩ پیاوی بە تاوانی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان لە سێدارە داوە. هەروەها لەسێدارەدانەکانی پەیوەست بە تاوانی ماددە‌ی هۆشبەر بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و لە ساڵی ٢٠٢٣دا گەیشتووەتە ٤٧١ حاڵەت، کە ١٨ هێندەی ئەو حاڵەتانە زیاترە کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا تۆمارکراون.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: “لانی کەم ١٦٧ کەس لە کەمینەی سوننە‌ی بەلووچ لە نێو ئەو کەسانەدا ئامادە بوون بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە دراون”.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوانەی مافی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی ئێعدامەکانی گشتی لە ئێران بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ سێ ئەوەندە زیادی کردووە و حەوت کەس لە ئێعدام‌کراوان بە ئاشکرا و لەبەر چاوی خەڵک ئیعدام کراون.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لە مەودای سالی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٢٢ ئافرەت لە سێدارە دراون و ئەمەش لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا زۆرترین ژمارەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

یاسین

عەلی خامنەیی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەکات

سەڵاح

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

سەڵاح