کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) دەڵێت پێویستە ئوردن هەتا ماوەیەکی درێژ خانەخوێی ئاوارەی سوریا، عێراق، یەمەن و وڵاتانی دیکە بێت.
کۆمیساریای باڵای پەنابەران ڕاشیگەیاندووە، ئەگەری گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان زۆر کەمە، پێویستە کار لەسەر شیاویی پەنابەران بۆ هەندێک کار لە ئوردن بکرێت ، پێویستە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتییان میکانیزمێکی چالاکتر دابنرێت.
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، پێویستە ئەو ئاوارانە وابکرێن کە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و کار بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگە و ئابووریی ئوردن بکەن.
ڕاکردنی هاووڵاتیانی سووریا لە دەست سوپای ئەم وڵاتە و هەڕشەی داعش و ئە ئاستەنگیانەی لەلایەن کانتۆنەخۆسەرەکانەوە بۆیان دێت، وای کردووە زۆربەیان نەتوانن بگەڕێەوە زێدی خۆیان.
ئەمجۆری کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، هەوڵ دەدرێت پەنابەرانی سووری دەگەڵ وڵاتانی خانەخۆێ ڕابێن و بۆ کار خۆ بەخێوکردن تێکەڵ بە خەڵکی ئەم وڵاتانە ببن.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/03/inbound148092968213852666.jpg?fit=800%2C450&ssl=1)
هەواڵی داهاتوو