ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌مڕۆ باران له‌ گشت ناچه‌كان جیاجیاكان ده‌بارێت

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو پێشبینی كرد، به‌مشێوه‌یه‌:

ئەمڕۆ سێشەممە   19- 03- 2024

کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتى لەگەڵ باران بارین لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان، هەندێ کات نمە باران و پاشان دەگۆرێت بۆ بارانى مامناوەند و لێزمە باران و هەورە تریشقە ،وە ئەگەرى تەرزە بارین لەسەرهەندێ ناوچەى شاخاوى   .

خێراى با / مامناوەند  ( 15 – 20 )کم/س دەبێت . هەندێ کات چاڵاک دەبێ بۆ سەرووی 30 کم/س

ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو .

مەوداى بینین / 7 – 9  کم  دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبیتەوە بۆ 5 – 6 کم

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

 

سبەی چوارشەممە   20- 03- 2024

کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتى لەگەڵ باران بارین لە هەندێ کاتدا بارانى مامناوەند دەبێت لەشەودا کەشەکە جێگیر دەبێت وە هەندێ کات لەگەڵ بارانەکە هەورەتریشقەشی دەبێت .

خێراى با /لەسەرخۆ –  مامناوەند  ( 15 – 20 )کم/س دەبێت.

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەگۆرێت .

پلەکانی گەرما / نزیک  دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر :  16

سلێمانی: 14

دهۆک :  12

زاخۆ  : 15

هەڵەبجە : 16

کەرکوک : 21

سۆران : 10

حاجی ئۆمەران : 7

گەرمیان : 22

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى

بەشی پێشبینی

2024-03-19

 

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی

سەڵاح

لەماوەی دوو رۆژدا ١٠ کەس لە ئێران ئیعدام کران

سەڵاح

ئیسرائیل: لە ساڵێکدا چل هەزار جار بنکەکانی حەماسمان بۆمبا‌باران کردووە

یاسین