ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خوێندنی باڵا قوتابییان و لێهاتووەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند، (Falling Walls Lab) وەک وێستگەیەکە بۆ ئەو کەسانەی بیرۆکەی داهێنانیان هەیە، ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 19ی3ی2024، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حکومەتى هەرێمى کوردستان  بڵاویكرده‌وه‌، قوتابییان و لێهاتووەکان لە زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە دەتوانن بیرۆکە و داهێنانەکانیان پێشکەش بە (Falling Walls Lab) بکەن، کە چالاکییەکى هاوبەشە لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و دامەزراوەی (DAAD)ى ئەڵمانی (Culture Factory) و وابڕیارە لە ڕێکەوتى (26/ 5/ 2024) ئەم چالاکییە بەڕێوە بچێت.

وه‌زاره‌ت راشیگه‌یاندووه‌، (Falling Walls Lab)، وێستگەیەکە بۆ ئەو کەسانەی کە بیرۆکەی داهێنانیان هەیە و دەتوانن پرۆژە و پلان و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانیان لە ماوەی 30 خولەکدا پێشکەش بکەن و کێبرکێ بکەن بۆ بەدەستهێنانی گەشتێک بۆ  (the Falling Walls Science Summit and be part of the Lab Finale) لە بەرلین – ئەڵمانیا.

له‌ به‌ شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا هاتووه‌، بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکەی داهێنان، سەردانی ئەم ماڵپەڕە ( https://falling-walls.com/lab/apply/iraq/) بکەن، هەروەها بۆ پرسیار و تێبینییەکانتان سەردانی ماڵپەڕى () بکەن، دوا کاتیش بۆ پێشکەش کردنى بیرۆکەکان (15/ 4/ 2024).

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییه‌ك له‌ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە

یاسین

‎گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران: پەنابەرانی سووریا دەبێ بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە

گوران