ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیرێکی ئیسرائیل: ئیسرائیل لە شەڕی حەماسدا دۆڕاوە

جەدعون ساعر وەزیری توندڕەوی ئیسرائیل، ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیلی بە “خراپ بەڕێوەبردن” تۆمەتبار کرد لە شەڕی غەززە، دەشڵێت: ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئیسرائیل شەڕ لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس دەدۆڕێنێت.
جەدعون ساعر، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 12ـی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، “ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە سەرکەوتن بەسەر حەماس دووردەکەوینەوە، دەبوو زۆر لەمەوبەر بچینە ناو دەروازەی ڕەفەحەوە، هیچ پلانێکی ڕێکخراو نییە، بەپێی ئەوەی من تێی دەگەم، بۆ لەناوبردنی سەربازانی حەماس و تواناکانی حکومەت، و هیچ کۆنتڕۆڵێک بەسەر هاتنە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکاندا نییە”.
ساعر ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگادارییەکی کۆتایی بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوە و دەڵێت: “ئەگەر لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا نەچمە ناو حکومەتی جەنگ، دەست لەکار دەکێشمەوە”.
ڕاشیگەیاند، “تا ئەو کاتەی بتوانم کاریگەریم لەسەر ئاراستەیەکی دروست هەبێت لە حکومەتدا دەمێنمەوە، دەمەوێت دەرفەتێک هەبێت هەوڵبدەم کاریگەری دروست بکەم، بەڵام لە دەرەوەی کابینەی جەنگ، ناتوانم کاریگەری دروست بکەم”.
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل دووپاتی کردەوە کە واشنتن دەستی کردووە بە دواخستنی هەندێک هاوکاری سەربازی، بەمەش ڕەنگە ئیسرائیل شەڕ لەگەڵ حەماس بدۆڕێنێت.
نووسەری ئیسرائیلی، یوڤاڵ نوح هەراری بە ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوتی ڕاگەیاندووە، ئامانجە سیاسییەکانی حەماس تەواو ڕوونن و هەندێکیان پێشتر بەدیهاتوون، لەکاتێکدا لە ئیسرائیل ناڕوونن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “کۆتا هێڵ ئەوەیە، ئەگەر ئاسۆیەکی سیاسی نەبێت، حەماس شکستمان پێدەهێنێت”.
س/ئارتی
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی چا و قاوە تووشی چەند کێشەیەکت دەکەن

یاسین

چین داوای چارەسەرکردنی ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

یاسین

وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من کۆدەبێتەوە

یاسین