ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چین داوای چارەسەرکردنی ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

 

وەزارەتی دەرەوەی چین نیگەرانیی خۆی له بارەی تێکچوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی و داوای له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ڕۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕێت بۆچارەکردنی دۆخی ناوچەکە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاوی کردەوە، “چین نیگەرانە لە پەرەسەندنی دۆخی ئێستەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ئارام بگرن و دان بە خۆیاندا بگرن، لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان خۆیان بەدوور بگرن”.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: “چین داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت وڵاتانی کاریگەر دەکات کە ڕۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕن لە دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.”

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە “ئۆپەراسیۆنێکیان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک کردووە وەک کاردانەوە بەرامبەر بە  تاوانی ئیسرائیل بۆ بۆردومانی کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا”.

پنتاگۆن پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پاڵپشتی ئیسرائیل دەکات و نوێنەری ئێرانیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، “ئەوەی ڕوودەدات بە ململانێی نێوان تاران و تەلئەڤیڤە و داوای لە واشنتن کرد دەستوەردان لەو وڵاتە نەکات.”

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی 18 ئۆتۆمبێل هاوكاری به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی دهۆک دابه‌ش ده‌كرێت

سەڵاح

پێنج سەد کەس دادەمەزێندرێن

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

یاسین