ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە

 

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووجار پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ یوئاف گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل کردووە و پشتیوانیی ئەمەریکای بۆ ئیسرائیل دووپات کردووەتەوە.

وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، لەسەر ڕاسپاردەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا هێزەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان تێکشکاندووە کە لە ئێران، عێراق، سووریا و یەمەنەوە ئاراستە  ئیسرائیل کرابوون.

جەختیشی کردووەتەوە، هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەکانیاندا بۆ سەقامگیریی ناوچەکە، پارێزگاری لە خۆیان و هاوپەیمانەکان و پشتیوانیی و بەرگری لە ئیسرائیل بەردەوام دەبن.

هەروەها هێرشەکانەی ئێران و گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێرانی ئیدانە کردووە و دەڵێ: داوا لە ئێران دەکەین بۆ کەم کردنەوەی گرژیی و ئاڵۆزییەکان هێرشی دیکە نەکات، چونکە ئەمەریکا هەوڵ نادات ناکۆکیی لەگەڵ ئێران دروست بکات، بەڵام لە پاراستنی هێزەکانیی و پشتیوانیکردنی ئاسایشی ئیسرائیل سڵ ناکاتەوە.

هەر لە بارەی هێرشەکانەوە نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، هێرشەکانی وڵاتەکەی لەسەر بنەمای ماددەی 51ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، وەک وەڵامدانەوەیەک بوو بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر ئیسرائیل هەر هێرشێکی دیکە بکات، ئەوا ئێران وەڵامی زۆر توندتر دەبێت.

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئیتاڵیا لە دوا خولەک کرواتیای ڕاگرت

sirwan

ژمارەیەک سیناتۆر و کۆنگرێسمانی ئەمریکی ناڕەزایی لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی سوودانی بۆ کۆشکی سپی دەردەبڕن

سەڵاح

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر

یاسین