ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا گەیشتە 52 کەس

 

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرده‌ سەر چەند پێگەیەکی سەربازی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌ی كوژراوان گەیشتە 52 کەس.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، ڕاشیگەیاند کە 38 کەس لەو کەسانەی لەم هێرشەدا کوژراون، سەربازانی سوپای سوریان و 7 کەسیان ئەندامی حزبوڵای لوبنان بوون و 7 کەسی دیکەش میلیشیاکانی سوریان کە کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانیان لێدەکەن.

بەگوێرەی ئەم ڕێکخراوەیە کە چاودێری پێشهاتەکانی شەڕی ناوخۆی سوریا دەکات، کۆگایەکی مووشەکی حزبوڵای لوبنانی لە نزیک ناوەندێکی پەروەردەیی لە ناوچەی “جبرین”، نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب، لە ئامانجەکانی هێرشەکە بووە. لەم هێرشانەدا کە دەخڕیتە پاڵ ئیسرائیل، کارگە سەربازییەکانی ناوچەی ئەلسەفیرەش بۆردومان کراون.

دوای چەند کاتژمێرێک لەو هێرشانە، یوف گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداریدا لەوەی کە ستراتیژی وڵاتەکەی لە شێوازی بەرگرییەوە گۆڕاوە بۆ شێوازی شوێنکەوتنی حزبوڵای لوبنان و هێرش دەکاتە سەر چالاکییەکانی گروپەکە لە بەیروت، دیمەشق، یان هەر شوێنێکی دیکە.

لە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی مانگی دە، حیزبوڵڵای لوبنان وەک گرینگترین گرووپی بە وەکالەتی کۆماری ئیسلامی ئیران لە ناوچەکەدا، هێرشەکانی دژ بە پێگەکانی سوپای ئیسرائیل لە باکووری ئەو وڵاتە و هەروەها بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل کە لە نزیک سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل جێگیر بوون، چڕتر کردوەتە .

لە لایەکی ترەوە ئیسرائیل چڕی و ژمارەی هێرشەکانی بۆ سەر پێگە و ژێرخانەکانی حزبوڵا لە لوبنان و سوریا زیاد کردووە و بە پێچەوانەی رێکاری هەمیشەیی خۆی، تا ئێستا دانی بە بەرپرسیارێتی چەند هێرشێکیش لە سوریادا ناوە.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

لە سعوودیە نزیكەی هەزار حاجی گیانیان لەدەست داوە و بێسەروشوێنن

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی چەند پرسێکی هاوبەش تاوتوێ دەکەن

یاسین