ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی چەند پرسێکی هاوبەش تاوتوێ دەکەن

لە كۆبوونەوەی ئەمشەوی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆمەڵێك بابەتی پەیوەست بە عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌باره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوولا بيروڕايان گۆڕييه‌‌وه‌، هه‌روه‌ها باسيان له‌ به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و پلان و ستراتيژى پێشخستنى ئابوورى و په‌ره‌پێدان له‌ ته‌واوى عێراق، كرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند دۆسيە و پرسێكى هاوبه‌شى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خرانه‌ به‌ر باس و جه‌خت له‌ به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ردوولا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرايه‌وه‌ بۆ گه‌يشتن به‌ چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ياسا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بوومەلەرزەیەك گەرمیانی هەژاند

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگە

دڵشاد

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا دوای ئازادکردنی: دۆخی زیندانییانی ئیسرائیل کارەساتبارە

سەڵاح