ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ ئێران هێرش كرایه‌ سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌

 

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ باشووری ئێران هێرش كرایه‌ سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و له‌ ئه‌نجامدا كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاژانسه‌كان، ئاشكرایان كردووه‌ گرووپێك كه‌ ناویان له‌ خۆیان ناوه‌ سوپای عه‌دل، هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ شاری تشابهار، به‌هۆیه‌وه‌ جێگری به‌ڕیوه‌به‌ری بنكه‌كه‌ و دوو كارمه‌ندی تریان كوژران.

به‌رپرسێكی باڵای حكوومی ناوچه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه سێ پۆلیس له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ھێرشانه‌ی كه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك باره‌گای سه‌ربازی له‌ باشووری ئێران كوژراون.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ی 4ی 2024، بۆ ئاژانسی (ئیرنا) ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردوو هێرشه‌كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی سه‌ربازی و ئه‌منی له‌لایه‌ن گرووپێكی تیرۆریستییه‌وه‌ له‌ شاری ڕاسك و تشابهار، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش ڕووبه‌رووی چه‌كداره‌كان بوونه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێكیان لێ كوژرا و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌شیان بریندار بوون.‌

هەواڵی پەیوەندیدار

هەرزەکارێک بە هەورە بروسکە گیانی لەدەستدا

یاسین

سه‌رۆكی حكومه‌ت دڵنیایی ده‌داته‌ زانلێكه‌وتووانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر

سەڵاح

وەزارەتی ناوخۆ: هەر کەسێک ڤیدیۆی ته‌قه‌كردن بڵاو بكاته‌وه‌ ده‌درێته‌ دادگا

سەڵاح